به‌ڕێوه‌به‌رایەتی خۆسه‌ر داوا له هه‌رێم و عێراق ده‌كات هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی كه‌لار رابگەیەنن
بوار: رۆژئاوای كوردستان
سەرۆكایه‌تی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی راپه‌ڕاندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی له كه‌لار گیانی له ده‌ستداوه، فه‌رهاد شبلی-یه كه جێگری سه‌رۆكایه‌تی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یه.
سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ئاشكرایكردووه، شبلی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند شیكارێكی پزیشكی و چاره‌سه‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووەو تووشی ئەو رووداوە بووە.
سەرۆكایه‌تی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی راپه‌ڕاندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان داواشی له حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردوه به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵبگرن و هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و كاره "تیرۆریستییه" روونبكه‌نه‌وه.
داواشكراوه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، رۆڵی خۆی بگێڕێت و فشار له توركیا بكات سنورێك بۆ ئه‌و كرده‌وانه دابنێت، كه سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت و سه‌روه‌ری وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به‌بێ هیچ مافێك به‌پێچه‌وانه‌ی عورفی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێشێل ده‌كات.