گرنگ

ئەگەر هەیە نوری مالیکی بکرێتە سەرۆک وەزیران و لەتیف ڕەشیدیش پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت


 

ئەگەر هەیە نوری مالیکی بکرێتە سەرۆک وەزیران و لەتیف ڕەشیدیش پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت

بوار، تایبەت
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار کەوتووە، یەکێک لە سیناریۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێڕاق، پێدانی پۆستی سەرۆک کۆمارە بە دکتۆر لەتیف ڕەشیدو نوری مالیکیش جارێکی دیکە بکرێتەوە سەرۆک وەزیران.

بەپێی زانیارییەکانی بوار، هێزەکانی ناو چوار چێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت بە گۆڕینی کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەبەرهەم ساڵحەوە بۆ لەتیف ڕەشید، پارتی ڕازی بکەن.

لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر، چوارچێوەی هەماهەنگی دەستییان بەهەوڵێکی نوێکردووە بۆ دوورخستنەوەی پارتی و سوننەکان لەهاوپەیمانی سیقۆڵی و بەو هۆیەشەوە بتوانرێت حکومەتی نوێی عێڕاق پێکبهێنرێت و پۆستی سەرۆک وەزیرانیش بدرێت بە نوری مالیکی.

لەبەرامبەر ئەو هەوڵەی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەوڵێکی دیکە لەئارادایە تەمەنی حکومەتی ئێستای عێڕاق درێژبکرێتەوە تاهەڵبژاردنی داهاتووی عێڕاق.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color