گرنگ

موقتەدا سەدر عێراق بەرەو سعودییە بەجێدەهێڵێت


 

موقتەدا سەدر عێراق بەرەو سعودییە بەجێدەهێڵێت

بوار، بەغدا
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر بۆ ئەنجامدانی فەیرزەی حەج سەردانی سعودییە دەكات‌و چەند رۆژێك لەو وڵاتە دەمێنێتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بەم نزیكانە سەردانی سعودییە دەكات‌و دەست بە رێكارەكانی ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەكات.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، سەردانەكەی سەدر تەنیا بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەبێت‌و لەو سەردانەشیدا چاوی بە هیچ بەرپرسێكی ریاز ناكەوێت.

سەردانەكەی سەدر بۆ سعودییە لەكاتێكدایە، چەند رۆژی رابردوو فەرمانی بە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر كرد، دەست لەكاربكێشنەوەو ئەوەش وایكرد، پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق قوورستر بێت.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color