گرنگ

یەكێتی هێزی دژەتیرۆر بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندان دەنێرێتە چەمچەماڵ


 
یەكێتی هێزی دژەتیرۆر بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندان دەنێرێتە چەمچەماڵ
بوار: تایبەت
یەكێتی نیشتمانی هێزێكی گەورەی دژەتیرۆری بردووەتە چەمچەماڵ، ئەوەش بۆ رێگریكردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان‌و لەو چوارچێوەیەش چەند گەنجێكیان دەستگیركردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە شەوی رابردووەوە ئەو هێزەی دژەتیرۆری یەكێتی بەرەو چەمچەماڵ جوڵەی پێكراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هێزەكە بۆ رێگری لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان براونەتە شارۆچكەی چەمچەماڵ‌و تائێستا نزیكەی هەشت گەنجیان دەستگیركردووە، كە چالاك‌و رێكخەری خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color