گرنگ

ئەو پەتایەی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە كۆلێرایەو بەشێك لەئامارەكانیش شاردراونەتەوە


 
ئەو پەتایەی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە كۆلێرایەو بەشێك لەئامارەكانیش شاردراونەتەوە
بوار: تایبەت
لە ئەنجامی بەشێك لە پشكنینەكان دەركەوتووە، ئەو پەتای سكچوون‌و رشانەوە لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە كۆلێرایە، ئەوەش بە قسەی سەرچاوەیەك لە تەندروستی سلێمانی.
هەر بە قسەی سەرچاوەكە، كە تایبەت قسەی بۆ بوار كرد، زۆرێك لەو پشكنینانەی ئەنجامدراون، دەریدەخەن ئەو پەتای سكچوون‌و رشانەوەیە لەسلێمانی بڵاوبووەتەوە پەتای كۆلێرایە.
سەرچاوەكە راشیگەیاند، بەشێك لەئاماری مردنەكان شاردراونەتەوەو ئەوەی راگەیەنراوە، دوو منداڵ نییە، بەڵكو تائێستا نزیكەی 10 كەس بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان منداڵ بووە.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، بەهۆی خراپی دۆخەكەوە، داوا لە وەزارەتی تەندروستی عێراق كراوە هاوكاری پارێزگای سلێمانی‌و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی بكات، تا كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ لیژنەیەكی وەزارەتەكە هاتوونەتە سلێمانی.
هەروەها سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، ژوورێكی عەمەلیات‌و لیژنەیەكی باڵا لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی پێكهێنراوە، ئەوەش بە هەماهەنگی‌و هاوكاری هەردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێم‌و عێراق، بۆ رووبەڕووبوونەوەو كۆنتڕۆڵكردنی پەتاكە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color