گرنگ

ئەگەری كاندیدكردنەوەی كازمی بۆ سەرۆك وەزیران بەهێزە


 
ئەگەری كاندیدكردنەوەی كازمی بۆ سەرۆك وەزیران بەهێزە
بوار، بەغدا
ئەگەری كاندیدكردنەوەی مستەفا كازمی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەهێزە، ئەوەش لەپێناوی رازیكردنی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شاری بەغدا هۆكاری بەشداریكردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كار بەرێكەری عێراقی لە كۆبوونەوەی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ بوار ئاشكرایكرد.
بەقسەی سەرچاوەكە، بۆچوونێكی بەهێز لەناو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بووە، كە مستەفا كازمی جارێكی تر كاندید بكرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، ئەو بۆچوونەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری كاندیدكردنەوەی مستەفا كازمی بۆ سەرۆك وەزیران دەكەن، پەیوەندی بەوەوە هەیە، دەیانەوێت موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر رازی بكەن، بەو كابینەیەی بڕیارە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێكیبهێنن.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، كازمی بۆ ئەوە بەشداری كۆبوونەوەكەی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەمالی فالح فەیاز، سەركردەی دیاری شیعەكان كردووە، تا ئەو پرسەی لەگەڵ تاوتوێ بكەن‌و باسیان لەوەش كردووە، ئەوان ئامادەن كاندیدی بكەنەوە بۆ سەرۆك وەزیران، بەڵام بە مەرجێك لە پێكهاتەی كابینەكەی پشكی گەورەیان بۆ دیاریبكرێت، بەتایبەتی لە وەزارەتە سیادییەكان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color