گرنگ

پەنگین رێكانی: پارتی ھەموو ھەوڵێک بۆ گەیشتن بەرێککەوتن دەدات


 
پەنگین رێكانی: پارتی ھەموو ھەوڵێک بۆ گەیشتن بەرێککەوتن دەدات
بوار: بەغدا
بەنگین رێکانی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكرات بۆ بەغدا رایگەیاند، شاندەکەی پارتی ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان کۆدەبێتەوە بۆ دانوستان لەبارەی پرۆسەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و رێککەوتن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان.
بەنگین رێکانی راشیگەیاند، پارتی ھەموو ھەوڵێک بۆ گەیشتن بەرێککەوتن دەدات لەپێناو دەرچوونی عێراق لەو رەوشە ناھەموارەی ھەیە و پێشتریش ھەنگاوی پارتی بەو ئاراستەیەبوون بۆ دروستبوونی لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color