گرنگ

سێ‌ ناوی نوێ‌ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران پێشنیاز دەكرێت


 
سێ‌ ناوی نوێ‌ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران پێشنیاز دەكرێت
بوار، بەغدا
سەرچاوەیەكی سیاسی، ناوی ئەو كەسانەی ئاشكراكرد، كە بەم دوایانە پێشنیازكراون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
بەقسەی سەرچاوەكە، دیارترین ئەو ناوانەی پێشنیازكراون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، یەكەمیان محەمەد شەیاع سودانی وەزیری پێشووی كاروباری كۆمەڵایەتی‌و ئەمینداری رەوتی فەراتین، كە بە كەسایەتییەكی نزیك لە زۆربەی لایەنە سیاسییەكان دەدەنرێت.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە كەسایەتی دووەم محەمەد تۆفیق عەلاوی وەزیری پێشووی گەیاندن، لەگەڵ ناوی پەرلەمانتاری سەربەخۆ باسم خەشان.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، كە ئەو ناوانە لەلایەن لایەنە سیاسییەكان پێشنیاز كراوەو بڕیارە بەم نزیكانە لە گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان ناوی یەكێكیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران یەكلابكرێتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color