گرنگ

بارزانی: پێشنیازەکەم رەتدەکاتەوە


 
بارزانی: پێشنیازەکەم رەتدەکاتەوە
سەردانی سەدر ناکەم
بوار، هەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی رەتیكردووەتەوە دەستپێشخەری بۆ پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق بۆ موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر بكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار کەوتووە، چەند سەركردەیەكی شیعەكان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لە مەسعود بارزانی كردووە، سەردانی نەجەف بكات‌و لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبوونەوە بكات.
ئەو سەركردانەی چوارچێوەی هەماهەنگی داواشیان كردووە، لەو كۆبوونەوەیە بارزانی پێشنیازی پاشگەزبوونەوە لە كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق بۆ موقتەدا سەدر بكات.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، كە بارزانی لە ترسی رەتكردنەوەی پێشنیازەكەی، رەتیكردووەتەوە سەردانی نەجەف بكات‌و كۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر بكات.
بارزانی جەختیكردووەتەوە، كە سەدر سوورە لەسەر بڕیارەكەی‌و پێشنیازی هیچ كەسێكیش بۆ ئەو پرسە قبووڵناكات، بۆیە ئەویش نایەوێت قسەیەك بكات، كە دڵنیایە رەتدەكرێتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color