گرنگ

گڵۆپی سەوز بۆ لاهور شێخ جەنگی هەڵکراوە


 
گڵۆپی سەوز بۆ لاهور شێخ جەنگی هەڵکراوە
چەند سەركردەیەكی یەكێتی پشتگیری دەکەن
بوار، سلێمانی
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی دوورخراوەی یەكێتی نیشتمانی بە پشتگیری چەند ئەندامێكی سەركردایەتی حیزبەكەی دەستی بە جوڵەی نوێ‌ کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لاهور شێخ جەنگی لەماوەی رابردوو بۆ شكستهێنان بە هەوڵی كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی، چاوی بە چەند ئەندامێكی سەركردایەتی حیزبەكەی كەوتووە.
جگە لەوەی لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی‌و نامەگۆڕینەوە، قسەی لەگەڵ چەند ئەندامێكی تری سەركردایەتی یەكێتی كردووەو داوای لێكردوون، بەشدار نەبن لەو كۆبوونەوەیەی سەركردایەتی، كە بڕیارە بۆ دەنگدان بە راسپاردەكانی دیداری یەكێتی ئەنجامبدرێت.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، لاهور شێخ جەنگی دوای ئەوەی لەلایەن بەشێك لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی دڵنیایی پێدراوە، كە نابن بە بەشێك لە یەكلاكردنەوەی ململانێ ناوخۆییەكانی یەكێتی، دەستی بەجوڵەی نوێ‌ كردووە.
کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی لاهور شێخ جەنگی، بۆ شاری بەغداو كۆبوونەوەش لەگەڵ لایەنە سیاسی‌و بەرپرسەكانی عێراق، لە چوارچێوەی جوڵەیەكی نوێیە، كە بڕیارە بۆ گەڕانەوەی لە ماوەی داهاتوو بیكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color