گرنگ

بەرهەم ساڵح پۆست رەتدەکاتەوە


 
بەرهەم ساڵح پۆست رەتدەکاتەوە
"هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەتی عێراق، بەرهەم ساڵحە"
بوار، بەغداد
سەرکردەکانی چوار چێوەی هەمانگی، بۆ ڕازیکردنی بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشنیاری پێدانی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێڕاقیان بۆ بەرهەم سالح کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیان وایە هۆکاری دروست بوونی هاوپەیمانی سێقۆڵی لەنێوان سەدرو حەلبوسی و بارزانی، کاندیدکردنی بەرهەم ساڵحە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
پێشنیازیان کردووە، بەرهەم ساڵح لەکاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دووربخەنەوە.
سەرکردەکانی چوار چێوەی هەمانگی بۆ ڕاکێشانی سۆزی مەسعود بارزانی، پێشنیاری پێدانی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێڕاقیان بۆ بەرهەم ساڵح کردووە بۆ ئەوەی بتوانن بەهاوکاری پارتی و سوننەکان هیچ بەربەستێک نەمێنێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێڕاق، بەڵام لای خۆیەوە بەرهەم ساڵح ئەو پێشنیارەی ڕەتکردووەتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color