گرنگ

ناوەڕۆكی رێككەوتنێكی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان


 
ناوەڕۆكی رێككەوتنێكی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان
لەحکومەتی نوێ ٤ وەزارەت بۆ مالیکی و ٢ وەزارەت بۆ عامڕی یەکلاییکرانەوە
بوار، بەغدا
لە كۆبوونەوەكەی ماڵی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێككەوتوون لەسەر دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان، بەتایبەتی ئەو پۆستانەی بەر ئەو لایەنانە دەكەون.
بەپێی رێككەوتنەكە، كە سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرایكردووە، كابینەی داهاتوو لە 20 بۆ 22 وەزارەت پێك دێت‌و لەو ژمارەیەش 12 وەزارەت بۆ لایەنە شیعەكان دەبێت، كە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەتەوە.
هەر بەپێی رێككەوتنەكە، لیستی دەوڵەتی یاسا، كە گەورەترین لایەنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییە، چوار وەزارەتی بۆ دیاریكراوە، هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری دوو وەزارەتی بۆ دیاریكراوە.
سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە، شەش وەزارەتەكەی تریش بۆ شەش لایەنی تری ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دیاریكراون، كە یەكی پۆستێكی وەزارییان پێدەدرێت.
لەبارەی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، سەرچاوەكە باسی لەوە كرد، كە تائێستا لایەنەكان لەسەر ناوێكی دیاریكراو یەكلانەبوونەتەوە، هەرچەندە چەند ناوێكیان لە بەردەستەو دەیانەوێت كەسێك كاندید بكەن بۆ ئەو پۆستە رەزامەندی هەموو لایەنەكانی لەسەربێت، بە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدریشەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color