گرنگ

پارتی دڵنیایی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی


 
پارتی دڵنیایی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی
بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەین
بوار،بەغدا
پارتی دیموكرات دڵنیایی داوە بە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەگەر داواكارییەكانی جێبەجێبكەن، بەشداری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق دەكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لەو كۆبوونەوانەی شاندەكەی پارتی دیموكرات، لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردوویەتی، دڵنیاییانداوە بەو لایەنانە، لەگەڵ هەنگاوەكانیان دەبن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
شاندەكەی پارتی چەند مەرجێكیان خستووەتە بەردەم لایەنەكانی هەماهەنگی‌و داوای جێبەجێكردنیان كردووە، لەبەرانبەر ئەوەشدا ئەوان بەشداری هەر كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان دەكەن، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ بكرێت.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، مەرجەكانی پارتی بریتین لە راگرتنی هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق لە دژی دۆسییەی نەوتی هەرێمی كوردستان‌و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بەخواستی ئەوان، لەگەڵ هەنگاونان بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بە گفتوگۆ.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color