گرنگ

لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت پشتگیری لایەنە شیعەكان دەستبخات


 
لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت پشتگیری لایەنە شیعەكان دەستبخات
دوای بڕیاری دادگا، پشتگیری حزبی بۆ گەڕانەوە
بوار، بەغدا
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ بوار هۆكاری سەردانی ئەم دواییەی لاهور شێخ جەنگی بۆ شاری بەغداو كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئاشكراكرد.
بەقسەی سەرچاوەكە، لاهور شێخ جەنگی دڵنیایە لەوەی كەیسی دادگاییەكەی، كە لە دژی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی‌و مەكتەبی سیاسی حیزبەكە جوڵاندوویەتی دەباتەوە.
لاهور شێخ جەنگی دەشیەوێت، لەگەڵ یەكلابوونەوەی كەیسی دادگاییەكەی، پشتگیرییەكی بەهێزی هەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ ناو یەكێتی‌و وەرگرتنەوەی پۆست‌و دەسەڵاتەكانی، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بە كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كردووە.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، هەر لە سەردانەكەی بۆ بەغدا، لاهور شێخ جەنگی، جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حكومی، چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی، بەتایبەتی لایەنە شیعییەكان دەكات‌و دەیەوێت لەو رێگەیەوە پشتگیری ئەو لایەنانە دەست بخات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color