گرنگ

یەكێتی پەلەیەتی


 
یەكێتی پەلەیەتی
یەکێتی: لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی لایەنەکان بکات
بوار، بەغدا
یەكێتی نیشتمانی دەیەوێت پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق خێراتر بكرێت، بۆ ئەوەش داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بوار كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە رێگەی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی عێراق لەهەوڵی ئەوەدایە لیژنەیەك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
یەكێتی دەیەوێت لیژنەكە لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و بەشێك لە سەرۆك فراكسیۆنەكان پێكبێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بكەن، ئەمەش لەپێناو پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
بوار زانیویەتی، یەكێتی لەگەڵ ئەوەیە خێرا حكومەتی عێراق پێكبهێنرێت‌و لەو چوارچێوەیەش پەرلەمان دەست بە فشارەكانی بكات بۆ سەر لایەنەكان، تاوەکو بەزوویی گفتوگۆ بكەن‌و رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ یەكلابكەنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color