گرنگ

یاسای چاكسازیی مووچەی هیچ دوو مووچەیەكی نەبڕی


 
یاسای چاكسازیی مووچەی هیچ دوو مووچەیەكی نەبڕی
یاسایەك؛ پیاهەڵدانێكی زۆر و جێبەجێكردنێكی كەم
بوار، تایبەت
هەرچەندە یاسایی چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی چۆتە بواری جێبەجێكردن، بەڵام تاوەكو ئێستا مووچەی هیچ كەسێكی دوو مووچەی نەبڕاوە.
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبواری ڕاگەیاند ” یاسایی چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی چۆتە بواری جێبەجێكردن، لیژنەی باڵاو لاوەكی بۆ دروستكراوە لەسەر ئاستی وەزارەت و فەرمانگاكان".
ئەو بەرپرسە باسی لەوەشكرد، ئەو بانگەشانەی كە دەكرێن گوایە خەڵكێك هەیە بەهۆی دوو موچەییەوە، موچەی بڕدراوە هیچ ئەسڵی نییە.
باسی لەوەشكرد، بەڵكو ئەوانەی لە یاسایی چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی ناویان هاتووە وەك بندیوار، دوو مووچەیی، پلە بەرز كردنەوەی نا یاسایی، مووچە و پلەكانیان وەك خۆیەتی.
ئەم لێدوانەی ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە كاتێكدایە، بەپێی ڕاپۆرتەكانی لێژنەی بەدواداچوونی یاسای چاكسازی بێت، سەدان كەس موچەكانیان بڕدراوە بەهۆی ئەوەی كە دوو موچەیان هەبووە یاخود كەم و كوڕی یاسایی لە دۆسییەكانیان هەبووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color