گرنگ

"تاوەكو سێ مانگی تر باج لەسەر خۆراك هەڵگیرا"


 
ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان: دەستان خۆش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی سوتەمەنی
"تاوەكو سێ مانگی تر باج لەسەر خۆراك هەڵگیرا"
بوار، تایبەت
ئەمڕۆ چوارشەممە 22 ی حوزەیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە و چەند بڕیارێكدرا.
-وەزارەت و بەرپرسانی حكومەت ڕاسپێردران هاوكاری زیاتری دەزگاكانی ڕاگەیاندن بكەن و ئاسانكاری پێویستیان پێشكەش بكەن.
-رێنمایی پێویست بۆ كاراكردنی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان ژمارە 11ی ساڵی 2013 دەربكرێت.
-سەرچاوە و هۆكاری كۆلێرا سەرچاوەكانی ئاوە.
- وێڕای دەستخۆشی، راسپاردنی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ بەردەوام بوون لە سەر ڕێكارەكان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و كۆنترۆلكردنی نرخی سووتەمەنی.
-بەردەوامبوونی هەڵگرتنی ڕەسمی گومرگی لە سەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراكییە سەرەكییەكان تا 2022/9/30 وەك ( ئارد ، برنج ، زەیتی خواردن، و ڕۆنی بەستووی ڕووەكی وئاژەڵیی ، چای ڕەش ، شەكر ، پاقلەمەنی وشك ( نۆك، نیسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش) ، شیری منداڵان بە هەموو جۆرەكانییەوە.
-ئاسانكاریی هاوردەكردنی ئاژەڵ بۆ دابینكردنی گۆشتی سوور، لە ڕێگای هەڵپەساردنی مەرجی بەدەستهێنانی مۆڵەتی هاوردەكردنی ئاژەڵ بۆ گۆشتی سوور تا 2022/10/17 .
-پابەند بوونی حكومەتی هەرێم بە پابەندبوونی حكومەتی بە جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان ژمارە 5 ساڵی 2015.
-برەودان بە شەفافیەت لە ڕێگای بەردەوامی خستنەبەردەستی ڕاپۆرتەكانی تایبەت بە زانیاری وژمارەكانی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتن و خەرجیی و داهاتی نەوت وگاز بۆ ڕای گشتی.
-چاوخشاندنەوە بە گرێبەستی خزمەتگوزاریی وردبینی كۆمپانیای دیلۆیت، لە ڕووی نرخ وتێچووی خزمەتگوزارییەكە و خستنەڕووی ڕاپۆرتی مانگانە.
-ڕاهێنانی فەرمانبەرانی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم كرایەوە بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانیان و نوێكردنەوەی یاسا وڕێنمایی و پێوەرەكانی دارایی و وردبینی كارپێكراو لەهەرێمی كوردستان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color