گرنگ

بارزانی نەرمی دەنوێنێت


 
بارزانی نەرمی دەنوێنێت
بارزانی بۆ شاندی حزبەکەی:
لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی رێک بکەون
بوار، تایبەت
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكرات دەرگا بۆ رێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكاتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات، شاندێكی حیزبەكەی راسپاردووە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
شاندەكەی پارتی فوئاد حوسێن، كە لە پشكی پارتی وەزیری دەرەوەی عێراقە سەرۆكایەتی دەكات و بارزانی دەستكراوەی كردوون بۆ رێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
بارزانی چەند مەرجێكی داناوە بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئەو لایەنانەو جەختیكردووەتەوە، كە ئەگەر ئەو مەرجانە جێبەجێبكەن، ئەوا لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ رێكبكەون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color