گرنگ

بۆ بەشداریکردن لە کوبونەوەی پەرلەمان، پەرلەمانتارانی پارتی چاوەڕێی فەرمانی بارزانین


 
بۆ بەشداریکردن لە کوبونەوەی پەرلەمان، پەرلەمانتارانی پارتی چاوەڕێی فەرمانی بارزانین
بوار: بەغدا
پەرلەمانتارانی پارتی دیموكرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چاوەڕێی فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكەیانن، بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمان.
بەپێی زانیارییەكان، پەرلەمانتارانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق تائێستا یەكلانەبوونەتەوە، كە بەشداری لەكۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن، یان نا.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پەرلەمانتارانی پارتی لە ئێستادا چاوەڕێی فەرمانی مەسعود بارزانین بۆ ئەوەی یەكلاببنەوە لە بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمان، یان بایكۆتكردنی.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە چەند سەعاتی داهاتوو لە سەرووی خۆیانەوە ئاگادەر دەكرێنەوەو ئەو كاتیش ئەوان بەپێی رێنمایی سەرەوەی خۆیان بڕیار دەكەن لە بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمان، كە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر جێگرتنەوەی پەرلەمانتارانی لیستی سەدر، كە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color