گرنگ

هیچ دەرفەتێك لەبەردەم حكومەتی هەرێم نەماوە تا پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبێت


 
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری:
هیچ دەرفەتێك لەبەردەم حكومەتی هەرێم نەماوە تا پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبێت
بوار، بەغدا
فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراق رایگەیاند:
*دادگای باڵای فیدرالی بەشێکە لە دادوەری و بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە حکومەت کارەکانی ئەنجام دەدات
*لە دوای بەدواداچوونی دۆسییەکە ،دەرکەوت کە وەزارەتی نەوت بە پێی دەستوور مافی ئەو داوایەی هەیە، دادگای باڵای فیدرالیش لە بەرژەوەندی وەزارەتی نەوت بڕیارەکەی یەکلاکردەوە.
*دادگای فیدڕالی لە بڕیارەكەی لەبارەی نەوت و گازی هەرێم بەشێوەیەكی یاسایی كاری كردووە، هیچ لایەنگریەكی بۆ حكومەتی عێراقی نەكردووە.
*زۆرجار بڕیاری دادگای فیدراڵی هەبووە بە دڵی حكومەتی عێراقیش نەبوە بەڵام جێبەجێكراوە.
*بەگوێرەی دەستور، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پلەی كۆتاییان هەیە، ئەوەی جێبەجێی نەكات بە دەرچوو لە دەستور و یاسا هەژمار دەكرێت.
*هیچ دەرفەتێك لەبەردەم حكومەتی هەرێم نیە كە پابەند نەبێت بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕالی.
*شتێكی ئاساییە كە بەردەوام ئەو لایەی سكاڵا دەدۆرێنێت، دادگا تاوانبار دەكات، ئێمە لە كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی دەژین تا ئێستا شكست بە گیانێكی وەرزشی قبوڵ ناكرێت.
*ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هاوکاتە لەگەڵ، ڕەتکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم، لەلایەن چوارسەرۆکایەتیەکەی هەرێم، هەروەها هەوڵی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێم
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color