گرنگ

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ڕوبەڕوی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە


 
بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ڕوبەڕوی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە
٣٢ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەماڵەکەیدا دەستی بەسەردا گیرا
بوار، سلێمانی
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر ڕوبەڕوی هێزەکانیان بووەتەوە، بەڵام تونیویانە ئەو بازرگانە دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر ٣٢ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا. کە ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایشی سلێمانییە;
دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر و دەستگرتن بەسەر بڕی ( ٣٢ ) کیلۆ ماددەی ھۆشبەر دا.
ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چالاکیەکدا بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیردەکەن و دەستدەگرن بەسەر بڕی ( ٣٢ ) کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری [ کریستاڵ ] و تۆمەتبار ڕووبەڕوی یاسا دەکەنەوە.
لە درێژەی ھەڵمەتەکانی بەگژداچوونەوەی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و
بە فەرمانی دادوەر ، لە شەوی ٢٠٢٢/٦/٢٢ لەسەر ڕێگەی سەرەکی نزیک ( گەڕەکی تاسلوجە ) ی شاری سلێمانی ، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی وورد ، ڕووبەڕوبونەوەی ھێزەکانی ئاسایش لەگەڵ تۆمەتبار و دروستبوونی تەقە ، توانیان بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر بەناوی ( ھ ، ڕ ، ب ) دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٣٢ ) کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ ، کە تۆمەتبار لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان ھێناوێتی یە ناو شاری سلێمانی و بەنیاز بووە بیبات بۆ شاری ھەولێر ، پێش بەئامانج گەیاندنی کارەکەی ، دەستگیر کرا و ماددە ھۆشبەرەکەش دەستی بەسەردا گیرا ، تۆمەتبار بەپێی ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراوە .
لێرەوە داوای لێبوردن لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەگشتی و ھاوڵاتیانی ( گەڕەکی تاسلوجە ) بەتایبەتی دەکەین ، کە لەکاتی ئەم چالاکیەدا ، بۆماوەیەکی کاتی تەقە دروست بووە ، ھەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ئێمە وەک ئاسایش ھەمیشە ھەوڵەکانمان بۆ سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی بەردەوامە ، گەرچی ھەندێکجار دۆخەکە وادەخوازێ کە تەقە دروستببێت ، دووبارە داوای لێبووردن دەکەین.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٠٢٢/٦/٢٣
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color