گرنگ

سەرجەم بەڕێوەبەرو چاودێرەکانی سنوری شارەوانی هەولێر دەگۆڕدرێن


 
سەرجەم بەڕێوەبەرو چاودێرەکانی سنوری شارەوانی هەولێر دەگۆڕدرێن
پەیوەندی بەکەمتەرخەمی و وەرگرتنی بەرتیلەوە هەیە
بوار، تایبەت
گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەر و چاودێرەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار نیوز کەوتووە، چەند ڕۆژێکە دەست بە گۆڕانکاری کراوە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.
گۆڕینی بەڕێوەبەری بەشەکان و چاودێرەکان بۆمەبەستی چاکسازی و نەهێشتنی ڕۆتینیات و بەشێکیشی پەیوەستە بەهۆکاری کەمتەرخەمی و وەرگرتنی بەرتیل لە خەڵک.
زستانی ڕابردوو بەهۆی لافاوەکەی هەولێر کە بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و زیانی زۆری ماددی لە چەندین گەڕەک و شوێن دا بەوهۆیەوە چەندین بەڕێوەبەری شارەوانی دوور خرانەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color