گرنگ

قەیرانەکانمان تێپەڕاند، بەبێ ئەوەی هیچ بارگرانییەك بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست نەکەین.


 
مەسرور بارزانی:
قەیرانەکانمان تێپەڕاند، بەبێ ئەوەی هیچ بارگرانییەك بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست نەکەین.
هیچ باجێکی نوێمان نەسەپاندووە
بوار، هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کرد و ڕایگەیاند:
هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بڕیارماندا چاکسازی بکەین و دەستیشمان پێکرد، بەڵام بەداخەوە بەهۆی تەشەنەکردنی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، لە سەرەتادا چاکسازییەکە بە شێوەیەکی خێرا نەبوو.
بەڵام سەرەڕای قەیرانەکانیش، ئێمە نەوەستاین و بەردەوامبووین لە چاکسازی و بە هۆی رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و کەمکردنەوەی خەرجی، توانیمان سەربکەوین و ئیدارەی خۆمان بدەین، بە بێ ئەوەی پەنا بۆ قەرزرکردن ببەین بۆ ئەوەی هیچ بەرپرسیاریێتی و بارگرانییەك بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست نەکەین.
داهاتیش لەم ماوەیە بەشێوەیەکی رێژەیی باشتربووە، بەڵام دەکرێ زۆر زیاتریش بێت لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەت بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و زیادکردنی داهاتی نانەوتی، کە زۆر رێگە هەن بۆ زیادکردنی داهات، بەبێ ئەوەی هیچ بارگرانییەك لە سەر هاووڵاتییان دروست بکات.
کابینەی نۆیەم هیچ باجێکی نوێی نەسەپاندووە، بەڵکو تەنیا یاساکانی باجی جێبەجێ کردووە، کە پێشتر جێبەجێ نەکراون.
جێبەجێکردنی یاساکانی باج، لە قازانجی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە، چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات و داواجار لە خزمەتی هاووڵاتییان خەرج دەکرێت، بۆ نموونە مووچەی پێ دەدرێت و جووڵەی بازرگانی گەشە دەکات و هەل و دەرفەتی کار زیاتر دەبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color