گرنگ

نهێنی جوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو


 
نهێنی جوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو
هەوڵی کودەتای سەربازی هەبووە لە سلێمانی؟
بافڵ تاڵەبانی، ترسی لە کودەتا هەیە؟
بافڵ تاڵەبانی، لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەنهێنی سەردانی هەولێر و تەوێڵە دەکات
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند جوڵەیەکی سیاسی کردووەو بۆ شاردنەوەی جوڵەکانیشی هەوڵی داوە لەڕێگەی زانیاری هەڵەوە لەمیدیاکان، سەردانەکانی بشارێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ٢٢ی حوزەیران، بافڵ تاڵەبانی بەسەردانێکی کت و پڕ، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چووەتە هەولێرو بەنهێنی چەند کۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامداوە... بەڵام ناوبراو بۆ ئەوەی زانیارییەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بشارێتەوە، لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە گوایە سەردانی ملازم عومەری کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران، بافڵ تاڵەبانی بەشێوەیەکی نهێنی چووەتە تەوێڵەو لەوێ کۆبونەوەی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئێرانی ئەنجامداوە. دیسان بۆ شاردنەوەی ئەم سەردانەشی لە ڕێگەی پەیجە سێبەرەکانییەوە دیمەنێکی ڤیدیۆی سەردانەکەی بۆ هەولێر بڵاوکردووەتەوە کە گوایە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لەهەولێر بووە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی بوار، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بافڵ تاڵەبانی تەواوی جموجۆڵەکانی خۆی لە چاوی میدیاکان شاردووەتەوەو پێی وایە جموجۆڵی ئەمنی نا ئاسایی لەسنوری سلێمانیدا هەن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، سەردانەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ لای بەرپرسانی باڵای پارتی و بەرپرسانی باڵای ئێرانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندی بە ترسی کودەتایەکی سەربازییەوە هەیە لە سلێمانی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color