گرنگ

فەرماندەی هەموو لیوا و فەوجەکانی هێزی پێشمەرگە دەگۆڕدرێن


 
فەرماندەی هەموو لیوا و فەوجەکانی هێزی پێشمەرگە دەگۆڕدرێن
گۆڕانکاریەکە لەسەر داواکاری هاوپەیمانان بووە
بوار، تایبەت
بە بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان‌و بەهەماهەنگی وەزیری پێشمەرگە، فەرماندەی هەموو لیواكانی هێزی پێشمەرگە دەگۆڕدرێن.
سەرچاوەیەکی بەرپرس بۆ بوار ئاشكرایكرد، ئەو گۆڕانكارییە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە، كە وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان ماوەی چەند ساڵێكە دەستیان پێكردووە.
هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كە لە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكانی سەر بە هێزەكانی حەفتاو هەشتای یەكێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكراتن لە 21 لیوا پێكهاتوون.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كرد، فەرماندەی سەرجەم لیواكان لە وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی حەفتاو هەشتاش دەگۆڕدرێن‌و بڕیارە دوای ئەو هەنگاوەش، فەرماندەی سەرجەم فەوجەكان بگۆڕێن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color