گرنگ

تەنیا واژووی سەرۆك حیزبەكانی ماوە


 
هەڵبژاردن بۆ ساڵێک دوادەخرێت
تەنیا واژووی سەرۆك حیزبەكانی ماوە
بوار، تایبەت
دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تەنیا واژووی سەرۆك حیزبەكانی ماوەو بەپێی كۆنووسێكیش هەڵبژاردن بۆ یەك ساڵ دوادەخرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە دوو رۆژی رابردوودا، نوێنەری مەكتەب‌و دەزگاو ژووری هەڵبژاردنەكانی حیزبەكان كۆبوونەوەیان لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردووە.
نوێنەری مەكتەب‌و دەزگاو ژووری هەڵبژاردنی سەرجەم حیزبەكان تاوتوێی پرسی دواخستنی هەڵبژاردن‌و هەمواركردنەوەی یاساكەی‌و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنیان كردووە.
نوێنەری لایەنە سیاسییەكان، كە سەرجەمیان بەشداربوون، لەسەر ئەوە رێككەوتوون، كە هەڵبژاردن بۆ ماوەی یەك ساڵ دوابخرێت، ئەمە جگە لە رێككەوتن لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن‌و كردنی بە سیستمی فرەبازنەیی.
بوار ئەوەشی زانیوە، كە نوێنەری مەكتەب‌و دەزگاو ژوورەكانی هەڵبژاردن كۆنووسێكیان ئامادەكردووەو تێدا سەرجەم خاڵەكانی رێككەوتنەكەیان نووسیوەتەوەو بڕیارە ئەو كۆنووسە بخرێتە بەردەم سەرۆك حیزبەكان بۆ واژووكردن، ئەوەش لەپێناوی رێككەوتنی كۆتایی لەسەر دواخستن‌و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color