گرنگ

بەبێ سەدر، حکومەتی نوێی عێڕاق تەمەنی درێژ دەبێت؟


 
بەبێ سەدر، حکومەتی نوێی عێڕاق تەمەنی درێژ دەبێت؟
”بەوردی بیربكەنەوە پێش ئەوەی هەر بڕیارێك بدەن، عێراق سەقامگیر نابێت تا سەدرییەكان لە دەرەوەی یارییەكە بن”
بوار، بەغدا
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایدەگەیەنێت "تا سەدرییەكان لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی بن، عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت".
عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێكدا رایگەیاندووە "ئەوەی پێتان دەڵێم دێتەوە بیرتان، عێراق سەقامگیر نابێت تا سەدرییەكان لە دەرەوەی یارییەكە بن، بەوردی بیربكەنەوە پێش ئەوەی هەر بڕیارێك بدەن، ئەوەی هەندێك دەیكەن خۆكوژییە".
ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە، پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، هەر هەمان ڕۆژ محەمەد حەلبوسی لە تۆمارێکی ڤیدۆیی کە بڵاوکرایەوە دەستلەکارکێشانەوەکانی پەسەند کرد.
ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانیش کۆمەڵێک پەرلەمانتاری نوێ لەشوێنی پەرلەمانتارانی سەدر سوێندی یاساییان خوارد.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color