گرنگ

حکومەتی هەرێم: خواستی هاووڵاتیان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل، بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە


 
حکومەتی هەرێم: خواستی هاووڵاتیان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل، بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە
بوار، هەولێر
بەپێی بڵاوکرایەوەیەکی فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی هەرێم، خواستی هاووڵاتیان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە، و بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٢ هەزار و ٥٢٨ ئۆتۆمبێل بۆ یەکەمجار تۆمار کراون، کە هەزار و ٨٥٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٤٩٩ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٧٩ یان لە پارێزگای دهۆک بوون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color