گرنگ

یەكێك لە كۆمپانیا گەورەكانی نەوتی لە هەرێم كشایەوە


 
یەكێك لە كۆمپانیا گەورەكانی نەوتی لە هەرێم كشایەوە
بوار، تایبەت
کۆمپانیای بەیکەر هیوز، کە کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی ئەمریکایە پابەندبوونی خۆی بەبڕیاری ژمارە 59ی ساڵی 2012ی دادگای فیدڕاڵی عێراق بەئەنجوومەنی باڵای نەوتی هەرێم راگەیاندو لەكێڵگە نەوتییەكانی هەرێم کشایەوە.
بەیکەر هیوز یەکێکە لەگەورەترین کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوت لە جیهاندا لە بواری دەرهێنانی نەوت و پیشەسازییەکانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان‌و دۆزینەوەی نەوتی یەدەگیش كار دەكات.
بەیکەر هیوز لە زیاتر لە 120 وڵاتی جیهان کاردەکات، 60 هەزار کارمەندی هەیە، سەرمایەی کۆمپانیاکە 38 ملیار دۆلاری ئەمریکییە، كە لە ئێستاشدا لە هەرێمی کوردستانیش خەریکی وەبەرهێنانی ئەو گازەیە کە لەکاتی دەرهێنانی نەوتدا بەکار دەهێنرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color