گرنگ

دژی ئەوەین لیستێکی تایبەت بەدەنگدەرانی تروکمان هەبێت لە هەڵبژاردن


 
بەرەی تروکمانی:
دژی ئەوەین لیستێکی تایبەت بەدەنگدەرانی تروکمان هەبێت لە هەڵبژاردن
بوار، تایبەت
هیمداد سەباح، سەرۆکی فڕاکسیۆنی بەرەی تروکمانی لەپەرلەمانی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، ئەوان دژی ئەوان لەهەمواری یاسای هەڵبژاردندا، لیستی دەنگدەرانی تروکمان لە لیستی دەنگدانی گشتی جسابکرێتەوە.
یەکێک لەداواکارییەکانی هێزە سیاسییەکان جیاکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی کورسی کۆتاکانە بۆ ئەوەی هێزە سیاسییەکان نەتوانن کورسی کۆتاکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن، بەڵکو کۆتاکان نوێنەرایەتی پێکهاتەی خۆیان بکەن.
لەبەرامبەردا هیمداد سەباح ئەوە دەخاتەڕوو ئەوان دەتوانن نوێنەرایەتی تەواوی خەڵکی کوردستان بکەن بۆیە نایانەوێت بەهیچ شێوەیەک لیستی تایبەت بە پێکهاتەکان هەبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color