گرنگ

پارێزگاری موسڵ، بۆ ڕێگریکردن لەپێدانی بەنزین بە هاوڵاتییانی هەرێم، بەنزین دەکات بە کۆبۆن


 
پارێزگاری موسڵ، بۆ ڕێگریکردن لەپێدانی بەنزین بە هاوڵاتییانی هەرێم، بەنزین دەکات بە کۆبۆن
بوار، موسڵ
پارێزگاری موسڵ، بەنزینی ٤٥٠ دیناری پارێزگاکەی دەکات بە کۆبۆن، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو بەنزینەی پشکی پارێزگاکەیانە بەشی شوفێرانی پارێزگاکە بکات.
بەهۆی هەرزانی نرخی بەنزین لەپارێزگای موسڵ، بەشێک لەشوفێرانی هەرێمی کوردستان ڕوویان لەو پارێزگایە دەکرد بۆ هێنانی بەنزین، بەپێی وتەی بەرپرسانی ئیداری پارێزگا چوونی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئەو پارێزگایە وایکردووە قەیرانی بەنزین لەو پارێزگایە دروست ببێت. وەک چارەسەرێکیش بۆ دروست نەبوونی قەیرانی دابەشکردنی بەنزین، بەرپرسانی ئیداری پارێزگای موسڵ بڕیاریانداوە لە یەکی تەمووزەوە لەتەواوی قەزاو ناحییەکانی پارێزگای موسڵ تەنیا لەڕێگەی کۆبۆنەوە بەنزین بەشوفێران بدرێت و نرخی بەنزینی بازرگانیش لیتری بکرێت بە ١٠٠٠ دیناری عێڕاقی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color