گرنگ

دەست بەسەرداگرتنی کێڵگەی غازی چەمچەماڵ پەیوەندی بە کاتەوە هەیە


 
دەست بەسەرداگرتنی کێڵگەی غازی چەمچەماڵ پەیوەندی بە کاتەوە هەیە
یەكێتی، هێزێكی کۆماندۆ و دژە تیرۆر و پێشمەرگە لە كۆرمۆر جێگیر دەكات
هێزێکی هاوبەشی حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی بەرامبەر هێزەکانی یەکێتی جێگیرکراون
بوار، تایبەت
جوڵەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێڕاق، تەوەرێکی سەرەکی سەردان و کۆبونەوە نهێنییەکانی بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ ئێرانییەکان بووە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەرپرسانی باڵای ئێران، هۆشداری توندیان بەبەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانداوە کە لێدوانەکانی ئەو دواییەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی هەناردەی غازی سروشتییەوە، بەتەواوی بەرپرسانی حکومەتی عێڕاقی نیگەران کردووە. هەروەها، بەرپرسانی ئێرانی ئەوەیان وتووە کە ئێوە هۆشدارییەکانی باڵێۆزی ڕوسیا لەعێڕاقتان بەهەند وەرنەگرتووە لەوەی کە چەندینجار یەکێتی نیشتیمانییان لەو لێدوان و قسانە ئاگادارکردووەتەوە کە لەبارەی غازی سروشتییەوە دەدرێت...
هەر بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم ئاگادارکراونەتەوە کە بابەتی غاز پەیوەندی بەململانێ نێودەوڵەتییەکانەوە هەیەو ئەو جۆرە لێدوانانە بەهیچ شێوەیەک خزمەت بەهەرێم ناکات. بەڵام بەپێی قسەی بەرپرسانی ئێرانی کە بۆ دواینجار هۆشدارییان داوە بەبافڵ تاڵەبانی کە بەرپرسانی هەرێم هیچ پەندێک لەڕابردوو وەرناگرن.
چەند کاتژمێرێک لەدوای تەواو بوونی دواین کۆبونەوەی نهێنی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، هێزێکی گەورەی حەشدی شەعبی و حکومەتی عێڕاق بەئاراستەی ناحیەی قادر کەڕەم جوڵێندراوەو لەگەڵ نزیک بوونەوەی ئەو هێزە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ هێزێکی کۆماندۆ و دژەتیرۆر و پێشمەرگە بەپەلە جوڵەی پێکراوە.
یەکێتی نیشتیمانی ترسی هەیە لە هەر ساتێکدا بێت ئەو هێزەی حەشدی شەعبی و حکومەتی عێڕاق دەست بگرن بەسەر کێڵگەی غازی سروشتی چەمچەماڵ.
بەپێی چەند وێنەیەک کە بوار بینیویەتی، هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێڕاق بەرامبەر یەکتر وەستاون و لە هەر ساتێکدا بێت ئەگەر پێکدادان هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لەئێستادا لەچەند کەناڵی جیاوازەوە هەوڵی ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ئەو کێڵگەیە هەیە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوون بە خی ڕێککەوتنێک.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color