گرنگ

سوپای عێڕاق، ڕێگری دەکات لەسەردانی وەزیرێکی حکومەتی هەرێم بۆ دوزخورماتوو


 
سوپای عێڕاق، ڕێگری دەکات لەسەردانی وەزیرێکی حکومەتی هەرێم بۆ دوزخورماتوو
بوار، هەولێر
ڕوونکردنەوەیەک لە نوسینگەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ،
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٥-٦-٢٠٢٢ ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان بەمەبەستی بەشداری کردنی لە مەڕاسیمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەھیدکردنی سەرکردەی تورکمانی (علی ھاشم موختارئۆغلو ) لە دوزخورماتوو، لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی عێراقییەوە لە بازگەی کەرکوک رێگری لە چوونەژوورەوەی بۆ شارەکە کرا. ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە کە سەردانی کردنی ناوبراو تەنھا بە مەبەستی ھاوخەمی و دڵنەوایی خانەوادە و خەڵکی شارەکە بووە.
وەکو نوسینگەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئەم ھەڵوێستە نەشیاو و نادیموکراسیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و ھیوادارین لایەنی پەیوەندیدار لەبارەی ئەو رووداوەوە بەدەنگ بێت و ھەرچی زووە رێکاری یاسایی بەرامبەر بە بکەرانی رووداوەکە بگیرێتەبەر.
نوسینگەی
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان
٢٥-٦-٢٠٢٢
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color