گرنگ

دەیەوێت لە بەرژەوەندی نەوەی نوێ‌ كار بكەن


 
دەیەوێت لە بەرژەوەندی نەوەی نوێ‌ كار بكەن
شاسوار عەبدولواحید پارە بەچەند دەزگایەكی میدیایی لە سلێمانی دەدات
بوار، تایبەت
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، پارە بەچەند دەزگایەكی میدیایی لە شاری سلێمانی دەدات، ئەوەش لەپێناوی ئەوەی بۆ بەرژوەندی نەوەی نوێ‌ كار بكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بۆ بوار ئاشكرایكرد، شاسوار عەبدلواحید ماوەیەكە بەناوی ریكلامەوە، دەستی بە پێدانی پارە بە چەند میدیایەك لەشاری سلێمانی كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، ئامانجی ئەو كارەی شاسوار عەبدولواحید بۆ ئەوەیە، ئەو میدیایانە باس لە گەندەڵییەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ نەكەن‌و لە بەرژەوەندی جوڵانەوەكەش كار بكەن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە رێككەوتنەكەی شاسوار عەبدولواحیدو ئەو میدیایانە بەشێوەیەكە، وا دەرنەكەون، كە میدیای سەر بە جوڵانەوەی نەوەی نوێن، بەڵكو تەنیا كارو چالاكییەكانی جوڵانەوەكە بڵاوبكەنەوەو هیچ هەواڵ و راپۆرتێكیش نەكەن لە دژی نەوەی نوێ‌ بێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color