گرنگ

چوارچێوەی هەماهەنگی رێبەر ئەحمەد لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بێ‌ هیوا دەكەن


 
چوارچێوەی هەماهەنگی رێبەر ئەحمەد لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بێ‌ هیوا دەكەن
بوار، بەغدا
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شاری بەغدا بۆ بوار، هەڵوێستێكی نوێی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرادەكات.
بەپێی قسەی سەرچاوەكە، لە كۆبوونەوەكەی هەفتەی رابردووی شاندی پارتی لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، جەختیانكردووەتەوە، كە ئەوان كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پەسەند دەكەن، خاوەن پێگەیەكی سیاسی‌و پەیوەندییەكی دبلۆماسی بێت.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی باسیان لەوەش كردووە، كە راستە ئەو پۆستە پشكی كوردەو دەبێت لایەنەكانی هەرێم لەسەر ئەوە یەكلایی ببنەوە، كە كێ‌ كاندید دەكەن، بەڵام ئەگەر ئەو كەسەی كاندید دەكرێت، خاوەنی پێگەیەكی بەهێز نەبێت، دەنگی پێنادەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا پارتی‌و یەكێتی، كە دوو هێزی سەرەكی هەرێمن، لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێكنەكەوتوون‌و لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیش داوایان لێكردوون، بەزوویی ئەو پرسە لەنێوان خۆیان یەكلابكەنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color