گرنگ

سەرەڕای رێگرییەكانی بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی‌و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە


 
سەرەڕای رێگرییەكانی بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی‌و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە
بوار، بەغدا
سەرەڕای رێگرییەكانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی لاهور شێخ جەنگی‌و بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەشاری بەغدا كۆبوونەوەیان كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، كۆبوونەوەكەی لاهور شێخ جەنگی‌و بەرهەم ساڵح لە دەرەوەی ناوچەی سەوز بووە لەشاری بەغداو ماوەی سەعاتێكی خایاندووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی رێگری كردووە، كۆبوونەوەكەیان بردووەتە دەرەوەی ناوچەی سەوزو دوو لە چاوی میدیاكان‌و ئەنجامدانی هیچ پرۆتۆكۆلێك بۆ كۆبوونەوەكە ئەنجامدراوە.
بوار ئەوەشی زانیوە، كۆبوونەوەكە زیاتر لەسەر داوای بەرهەم ساڵح بووەو كەشوهەوای كۆبوونەوەكەش زۆر باش نەبووە، بەپێی ئەوەی لاهور شێخ جەنگی گلەییەكی زۆری لە سەرۆك كۆمار كردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color