شێخ نەهرۆ داوا لە بارزانی دەكات پشتگیری حاكم رزگار بكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار
بوار، تایبەت
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئامانجی سەردانەكەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی بۆ لای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات بۆ بوار ئاشكراكرد.
بەپێی قسەی سەرچاوەكە، شێخ نەهرۆ كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری، كە ناوەڕاستی ئەم مانگە سەردانی سەری رەشی كردو لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووەوە، داوای لێكردووە، بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، پشتگیری حاكم رزگار بكات.
هەر بەپێی قسەی سەرچاوەكە، ئامانجی شێخ نەهرۆ ئەو داواكارییەی بۆ مەسعود بارزانی ئەوە بووە، كە كۆتایی بهێنرێت بە كێشەكانی نێوان پارتیو یەكێتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، مەسعود بارزانی لەوەڵامدا باسی لەوە كردووە، كە ئەوان هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ گەیشتن بەم دۆخە لەگەڵ یەكێتی نەبوون، ئێستاش ئەگەر یەكێتی رازی بێت، ئەوە ئامادەن لەو بارەوە گفتوگۆ بكەنو بگەنە رێككەوتن.