گرنگ

یەکگرتووی ئیسلامی دژی لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی دەبات


 
یەکگرتووی ئیسلامی دژی لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی دەبات
بوار، هەولێر
فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئێسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، هۆشداری توند دەداتە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم.
هلز ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم پلانی ئەوەیە وانەی پەروەردەی ئیسلامی لە پڕۆگرامی خوێندن لاببات، ئەمەش بەلای ئێمە بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵ کردن نییە.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی ”ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێم پێچەوانەی خواستی ئاینی زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەگەر ئەو بکرێت ئەوا لەدادگای فیدڕاڵی عێڕاق، سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی پەروەردەو حکومەتی هەرێم تۆمار دەکەین”.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color