گرنگ

وردەکاری کشانەوەی کۆمپانیەکی گەورەی بواری نەوت لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ


 
وردەکاری کشانەوەی کۆمپانیەکی گەورەی بواری نەوت لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ
 
کۆمپانیای شلومبەرگەری ئەمریکی پابەند بوونی بەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند
 
بوار، تایبەت
ئۆفیسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆمپانیای شلومبەرگەری ئەمریکی لە نامەیەکدا ئەمڕۆ ئاڕاستەی ئیحسان عەبدالجبار وەزیری نەوتی عێراقی کردووە، پابەند بوونی خۆی بەکارنەکردن لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم ڕاگەیاندووە .
 
نامەکە لەوەڵامی داواکاریەکی کۆمپانیای نەوتی بەسرەیە کە لە ۱۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ ئاڕاستەی ئەو کۆمپانیایانە کراون لە عێراق و هەرێم کاردەکەن،.
 
شلومبەرگەر کۆمپانیایەکی ئەمریکیە کاری لێدانی بیر و دابین کردنی کەرەستەی پیشەسازیە بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و لە ساڵی ۲۰۱۲ وە لە هەرێمی کوردستان کار بۆ کۆمپانیای HKN ئینێرجی ئەمریکی دەکات لە بلۆکی نەوتی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆک و تا ئێستا ۷ بیری نەوتی بۆ HKN لە سەرسەنگ لێداوەو ئێستا ڕۆژانە بڕی ۳۰ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
 
گرێبەستی لێدانی ٥بیری تری هەبوو بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەم بۆ ٥۰ هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا. لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۳ لە ئێستادا لە قۆناغی سەرەتای پەرە پێدانی کێڵگەی سەرسەنگە و بەهۆی کشانەوەی شلومبەرگەر کێشە بۆ پلانەکانی HKN دروست دەبێت.
 
ئۆفیسی کۆمپانیای شلومبەرگەر لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە تەنیشت فڕۆکەخانەی هەولێر لە نێوان عەنکاوە و گەزنە لەسەر ڕێگای دهۆک، جگە لە فشاری وەزارەتی نەوتی عێراق و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، هۆکاری سەرەکی کشانەوەی کۆمپانیاکە بوونی دوو گرێبەستی لێدانی بیرە لە باشوری عێراق.
 
گرێبەستی یەکەم لە ئازاری ۲۰۲۱ بۆ لێدانی ۹٦ بیر بۆ کۆمپانیای نەوتی بەسرە لە کێڵگەکانی ڕومێلە و قوڕنە بەبڕی ٤٨۰ ملیۆن دینار و گرێبەستی دووەم لە تشرینی دووەمی ۲۰۲۱ لەگەڵ کۆمپانیایENI ی ئیتاڵی بۆ لێدانی ۳۷ بیر لەگێڵگەی زوبێری پارێزگای بەسرە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color