گرنگ

قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید رێککەوتن


 
قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید رێککەوتن
بەفشاری قوباد تاڵەبانی، دۆسییەی خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند دادەخرێت
بوار، سلێمانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید رێککەوتنێکی نێهنیان ئەنجامدا، بەپێی رێککەوتنەکە دۆسیەی خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند دادەخرێت.
خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند بە ١٤ دۆسیە سکاڵایان لەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی بەتۆمەتی فێڵ و مامەڵەی نایاسایی، تۆمارکرد لەدادگای سلێمانی.
بەپێی بەدواداچونەکانی بوار، چەند جارێک لێکۆڵینەوە لە تەواوی سکاڵاکان کراوەو دادگای تاوانەکانی سلێمانی و دادگای تەمیزی کوردستان بۆچونیان وابوو ئەو دۆسییەیە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەبارەوە بکرێت و پێویستە وتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری چاڤی لاند وەربگیرێت.
تەواوی سکاڵاکارەکان بەڵگەی پێویستیان رادەستی دادگا کردبوو، چەند جارێکیش دادوەری لێکۆڵینەوە داوای ئامادەبوونی شاسوار عەبدولواحیدی کرد، بەڵام ناوبراو ئامادەی هیچ دانیشتنێکی دادگا نەبوو.
بوار زانیویەتی، بەهۆی فشارەکانی قوباد تاڵەبانی لەسەر دادگا، تەواوی دۆسییەکانی سەر شاسوار عەبدولواحید لە دادگا داخراون بەبێ ئەوەی لێکۆڵینەوەکان تەواو بکرێن.
فشارەکانی قوباد تاڵەبانی پەیوەندی بە ڕێککەوتنێکی نهێنی نێوان شاسوار عەبدولواحید‌و قوباد تاڵەبانییەوە هەیە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color