گرنگ

لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ سەدا 48ی داهاتی نەوتی هەرێم گەڕاوەتەوە وەزارەتی دارایی


 
لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ سەدا 48ی داهاتی نەوتی هەرێم گەڕاوەتەوە وەزارەتی دارایی
”داهاتی شەش مانگی نەوتی هەرێم ٦ملیارو ۹٥۰ ملیۆن دۆلار بووە”
بوار، هەولێر
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند ”لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڕی ۳ملیار و ۳۳۳ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی”.
باسی لەوەشکردووە، بڕی ۳ملیار و ٦۱۷ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیاکان و کرێی بۆڕی و پێناسی گومرگی چووە.
بەپێی زانیاریەکانی بوار لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بڕی ۷٤ ملیۆن و ۱۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و داهاتەکەی زیاتر لە ٦ملیارو ۹٥۰ ملیۆن دۆلار بووە و بڕی ٤٨ لە سەدی گەڕاوەتەوە وەزارەتی دارایی و سەدا 52 بۆ کۆمپانیاکان و دەوڵەتی تورکیاو پاکتاوی قەرز ڕۆشتووە.
تێکڕای نرخی فرۆشتنی نەوت لەو شەش مانگە بۆ هەر بەرمیلێک ۹۳ دۆلار و ۷۰ سەنتە لەکاتێکدا تێکڕای فرۆشتنی نەوتی عێراق بۆ هەمان شەش مانگ ۱۰۳ دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.
دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ تائێستا کۆمپانیای دیلۆیت کەئەرکی ووردبینی فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێمی لە ئەستۆدایە هیچ ڕاپۆرتێکی بڵاو نەکردووەتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color