گرنگ

زۆربەی فەرمانبەران دوو پلە وەدەگرن

2022-07-19

 
لەم كابینەیە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
زۆربەی فەرمانبەران دوو پلە وەدەگرن
بۆ ساڵانی پێشوو خەرج نەكرێت
بوار، تایبەت
لەم كابینەیە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەست پێدەكاتەوە و دوو پێشنیار هەیە بۆ دەسپێكردنەوە و زۆربەی فەرمانبەران دوو پلە وەردەگرن.
بەپێی فەرمانێكی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، تێیدا هاتووە بەداتا دەست بە كۆكردنەوەی زانیاری تەواو لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بكرێ؛ بەجۆرێك لەوكاتەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران وەستاوە تاوەكو ئێستا چەند پارە لەسەر حكومەت كەوتووە؟ هاوكات پارەی پێویست بۆ هەموو ساڵەكانی پلەبەرزكردنەوە چەندە؟.
سەرۆكی حكومەت ئەوەشی خستۆتەڕوو، پلەبەرزكردنەوەكە بەپێی یاسا و رێنمایی چۆنە و فەرمانبەر لە (2016)ەوە تاوەكو ئێستا چەند پلەبەرزكردنەوەی هەبووە؟ چۆن بۆی هەژمار بكرێ؟، ئینجا بڕی پارەی پێویست بۆ كۆی گشتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران؟.
بەپێی زانیارییەكان، پلەبەرزكردنەوەكە لەكاتی دەستپێكردنەوە بە دواوە دەبێ و شاییستە داراییەكانی ساڵانی رابردوو هەژمار ناكرێ، چونكە حكومەت پێیوایە ئەگەر قەرەبووی پلەبەرز كردنەوەی ساڵانی رابردووش بكاتەوە، ئەوا پارەیەكی زۆری پێویستە ئەمەش لە توانای حكومەتدا نییە كە ئەو پارەیە دابین بكات، بۆیە لەو مانگەی كە پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە، پارەكە خەرج دەكرێ‌.
بوار زانیویەتی، لە كاتی دەست پێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەدا زۆربەی فەرمانبەران دوو پلە وەردەگرن
هەر لە بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت كە پێش چەند هەفتەیەك داویەتی، ئاماژە بەوە كراوە "بە زووترین كات كارەكان تەواو بكرێ و پێش ئەوەی كاتی یاسایی ئەم كابینەیە تەواو بێ‌، دەبێ پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە".
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بیانووی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، لە كۆتایی ساڵی 2015 بڕیاریدا بە راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و بڕیارەكەش لە 1ی كانوونی دووەمی 2016 جێبەجێ كرا، لەوكاتەوە تاوەكو ئێستا پلەی فەرمانبەرانی مەدەنی (شارستانی) راگیراوە، بەڵام ماوەی ساڵێكە پلەبەرزكردنەوە لە دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێكردۆتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color