گرنگ

لایەنە عێراقییەكان پارتی بەهۆكاری زیادبوونی هەژموونی سەربازی توركیا دەزانن


 
لایەنە عێراقییەكان پارتی بەهۆكاری زیادبوونی هەژموونی سەربازی توركیا دەزانن
بوار، بەغدا
لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق‌و سەركردەی لایەنە سیاسییەكان، پارتی تۆمەتباركراوە بەهۆكاری زیادبوونی هەژموونی سەربازی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری بەغدا دراوە بە بوار، زۆرینەی زۆری سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكانی عێراق‌و لایەنەكان، باسیان لەوە كردووە، كە پارتی لەڕووی سەربازی‌و هەواڵگرییەوە هاوكارییەكی زۆری سوپای توركیا دەكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، سەركردەی لایەنە شیعەكان باسیان لەوەش كردووە، كە ئەو هاوكارییە هەواڵگری‌و سەربازییانەی پارتی بۆ سوپای توركیا وایكردووە، رۆژ بەڕۆژ داگیركارییەكانی ئەو سوپایە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان زیاتر بێت.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، ئەو تۆمەتباركردنە دوای ئەوە هاتووە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پشكی پارتی راپۆرتێكی لەبارەی تۆپبارانی سوپای توركیا لە گوندێكی نزیك زاخۆ خوێندووەتەوەو لە بەشێك لە راپۆرتەكەی باسی ئەوەی كردووە، یەکێک لە گومانەکان ئەوەیە کە دەكرێت لایەنی تر هێرشەكەی ئەنجام دابێت.
بەقسەی سەرچاوەكە، ئەو بەشەی راپۆرتەكە زۆرترین كاردانەوەی دروست كردووەو بەو هۆیەشەوە رەخنەیەكی زۆر لە فوئاد حوسێن گیراوەو تەنانەت ئەو بەشەی راپۆرتەكە وایكردووە، كە داوا لە وەزیری دەرەوە كراوە، پێداچوونەوە بە راپۆرتەكەی بكات، بەو پێیەی پێشتر خۆی لە سەردانە مەیدانییەكەی جەختیكردووەتەوە سوپای توركیا هێرشەكەی ئەنجامداوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color