گرنگ

دەزانی داهاتی نەوت بۆ مانگێک ئێستا چەندە؟


 
دەزانی داهاتی نەوت بۆ مانگێک ئێستا چەندە؟
هەرێم لەمانگی 6 هەر بەرمیلێك نەوتی بە زیاتر لە 122 دۆلار فرۆشتووە
بوار، تایبەت
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، كۆمپانیای كەشتیوانی جیهانی (tankertrackers)، ئاماری هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی شەش بڵاوكردەوە، كە هەرێم لەمانگی 6 هەر بەرمیلێك نەوتی بە زیاتر لە 122 دۆلار فرۆشتووە.
بەپێی ئامارەكە لەو مانگەدا هەرێمی كوردستان 14 ملیۆن و 836 هەزارو 586 بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە، كە رێژەی هەناردەی نەوت لەو مانگەدا رۆژانە 494 هەزارو 553 بەرمیل نەوت بووە.
هەر بەپێی ئامارەكە ئەو نەوتە هەناردەكراوەی هەرێمی كوردستان بە حەوت وڵاتی جیاواز فرۆشتووەو رێژەی 88% بۆ وڵاتی یۆنان بووە، كە گەورەترین كڕیاری نەوتی هەرێمە.
لە ئامارەكەدا باس لە داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێم كراوە، كە رێژەكەی 821 ملیۆن و 50 هەزار دۆلار بووەو رێژەی فرۆشتی نەوتیش لەو مانگەدا بۆ هەر بەرمیلێك 122.74 دۆلار بووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color