داهاتى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به‌هۆى زانكۆ ئه‌هلییه‌كان 3 ملیار دیناره
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا 50 جۆرى كرێى و رسومات وه‌رده‌گرێت
بوار، تایبه‌ت
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ساڵانه به‌هۆى وه‌رگرتنى باج و رسومات له زانكۆ‌و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان بڕى 3 ملیار دینارى ده‌ستده‌كه‌وێت.
به پێى زانیارییه‌كانى بوار، له هه‌رێمی كوردستان 14 زانكۆی تایبه‌ت و ئه‌هلى هه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ولێر 7 زانكۆ و له دهۆك 3 زانكۆ‌و له‌سلێمانی 4 زانكۆ، له‌گه‌ڵ 9 په‌یمانگای ته‌كنیكیی ئه‌هلى، كه 4 په‌یمانگایان له هه‌ولێره و 3 په‌یمانگایان له سلێمانی و 2 په‌یمانگایان له دهۆكن.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، كه له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌ستیكه‌وتووه، داهاتى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، كه به‌هۆى باج و رسومات له 23 زانكۆ و په‌یمانگای ئه‌هلى و تایبه‌ت ده‌ستیده‌كه‌وێت ساڵانه ده‌گاته زیاتر له 3 ملیار دینار.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان، 50 جۆرى كرێى و رسوماتى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وى زانستى و زانكۆ‌و په‌یمانگاو دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى وه‌رده‌گیرێن دیاركراوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى پێكه‌ش ده‌كرێن له كه‌رتى خوێندنى باڵا‌و توێژنیه‌وه‌ى زانستى.
به‌پێى به‌پێى رێنماییى ژماره (18093) له 29ى تشرینى دووه‌مى 2016، سه‌رجه‌مى داهاته‌كانى زانكۆ حكومییه‌كان یان هه‌ر ده‌زگایه‌كى تر‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌چێته سه‌ر سندوقى داهاتى زانكۆ یان ده‌زگاكانى تر، به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ى 70% له داهاتى هه‌ریه‌ك له خوێندنى ئێواران و پارالێل و ئه‌و داهاته‌ى به ده‌ست دێت له نوسینگه‌ى راوێژكارییه‌كان و نۆرینگه پزیشكییه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانى زمان و وه‌رزش و كرێى پشكنین تاقیگه‌كان و كرێى باڵه‌خانه‌و موڵك و كافتریاى زانكۆكان و ئه‌و داهاتانه‌ى له زانكۆكان به ده‌ست دێن ده‌بێته داهات بۆ زانكۆكان و ده‌چێته سه‌ر سندوقى زانكۆيى.