گرنگ

فواد حوسێن چی گوت؟


 
فواد حوسێن چی گوت؟
بۆچی نوێنەرەکەی تورکیا نیگەرانی توندی دەربڕی؟
بۆچی فواد حوسێن بە نوێنەرەکەی تورکیا گوت ئاگاداری دۆخەکە نیت؟
بوار، نێودەوڵەتی
شەوی رابردوو لەسەر داوای عێراق، دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر هێرشەکەی زاخۆ بەڕێوەچوو، کە پێشتر عیراق داوای کۆبوونەوەی لە ئەنجومەنەکە کردبوو، سەرەتا جێنین هانس پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق گوتارێکی پێشكێشکرد.
پاشان فواد حوسێن وەزیری دەرەوە و نوێنەری عێراق لە کۆبوونەوەکە گوتاری فەرمی خوێندەوە، پاشان نوێنەری تورکیا لە ئەنجومەنی ئاسایش گوتاری وڵاتەکەی خوێندەوە و رەخنەی لە حکومەتی هەرێم و عێراق گرت.
فواد حوسێن لە کۆبوونەوەکە گوتی:
*من سەرۆک لیژنەی لێکۆلینەوە بووم بە راشکاوی دەیڵێم تورکیا هێرشەکەی بە تۆپی 155 ملم ئەنجامدا و 9 هاوڵاتی سڤیلی کوشت و 33ی دیکەی بریندار کرد.
*تورکیا ساڵانێکی زۆر بە هەنگاو داگیرکاری لەناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
*ئەوەی تورکیا دەیکا داگیرکردنی خاکی عێراق و دەرچووە لە سنور بەزاندن، بەڵکو هاتۆتە نێو قوڵایی خاکی عێراق.
*فواد حوسێن، لە کۆبونەوەکە 11 جار داوای کرد کاربکرێت بۆ دەرکردنی سوپای تورکیا لەسەر خاکی عێراق.
*بوونی سوپای عێراق و هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا داگیرکردنی خاکی عێراق و پێچەوانەی هەموو یاسا و بنەما نێودەوڵەتیەکانە دەبێت ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتان هەڵوێستیان هەبێت.
*هەموو بەڵگەیەکی داگیرکاری، هێرشەکان، کوشتنی هاوڵاتیانی سڤیل و دەستدەرێژییەکانی تورکیا دەخەمە بەردەستی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن و هەموو وڵاتانی ئامادەبوو.
*تورکیا گوێ بە یاسایی نێودەوڵەتی و سەروەری خاکی عێراق نادات بە بیانوی جۆراوجۆر دەستدەرێژی دەکاتە سەر خاکی عێراق.
*لە 2008ەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق 216 جار داوای لە تورکیا کردووە ئەم پێشێلکارییانە بووەستێنێت کەچی هەر بەردەوامە.
*لە 2008ـەوە زیاتر لە 22 هەزار پێشێلکاری سەربازی، بۆردمان، سنوربەزاندن و هێرشکردن لەلایەن تورکیا بەرامبەر عێراق ئەنجامدراوە.
*تورکیا تەنها لەساڵی 2022 زیاتر لە 500 هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر خاکی عێراق ئەنجامداوە.
*ئەوەی تورکیا دەیکات لە عێراق دژی مرۆڤایەتییە و هیچ یاسایەک رێگە بەوەنادات.
*داوا دەکەین ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پاڵپشت بە یاسایی ژمارە 35 بڕیارێک یاخود یاسایەک دەربکات بۆ دەرکردنی تورکیا لەسەر خاکی عێراق.
*تورکیا جۆرێک مامەڵە لەگەڵ عێراق دەکات وەک ئەوەی خاکی خۆی بێت، بۆیە داوا دەکەین هەموان هاوکار بن بۆ ئەوەی هیچ بنکە وبارەگا و تەنانەت سەربازێکی تورکیا لە سەر خاکی عێراق نەمێنێت.
*داوا لە تورکیا دەکەین هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی لەناو خاکی عێراق رابگرێت، بەپێی یاسایی ژمارەی 51ی ئەنجومەنی ئاسایش خاکی عێراق جێبهێڵێت و بگەرێتەوە سنوری خۆی.
*بیانوی تورکیا بۆ ئەو هێرشانە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەیە ئەوە پەیوەندی بە عێراق نیە.
*پەکەکە حیزبێکی عێرقی نیە بۆیە با تورکیا لەخاکی خۆیدا کێشەکانی لەگەڵ پەکەکە چارەسەر بکات.
*هیچ رێککەوتنێکی ئەمنی لەنێوان تورکیا و عێراق نیە وەک ئەوەی رۆژانە تورکیا بانگەشەی بۆ دەکات ئەوە راست نیە.
*تورکیا هەرەشە لە ئاسایش و ئەمنیەتی هەموو گەلانی عێراق دەکات.
*داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ دەرخستنی هەموو راستییەکان لەبارەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا و هێرشەکان.
*عیراق پێویستی بە تورکیا نیە بۆ پاراستنی سنورەکانی یان رووبەروبوونەوەی هەر گروپێکی چەکداری یان تیرۆریستی خۆی هێز و سەربازی هەیە و دەتوانێت ئەوە بکات ئەگەر بیەوێت.
*عێراق بەردەوام دەبێت لەهەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ دەرکردنی تورکیا لەسەر خاکەکەی.
*داواکەین هێرشەکەی گوندی پەرەخی لە زاخۆ بە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێنرێت.
*ئەو شوێنەی بۆردمان کراوە شوێنێکی گەشتیارییە و پەکەکەی لێنەبووە و هیچ بارەگەیەکی لەوێ نیە.
*دەبێت تورکیا قەرەبووی ماددیی و مەعنەوەی قوربانیان بکاتەوە و هاوکات قەرەبووی حکومەت بکاتەوە بەهۆی زیانگەیاندن بە کەرتی گەشتیاری.
*داوادەکەین ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی بە ئەرک و کاری خۆی هەڵسێت و بریار بدات لەبارەی دەرکردنی تورکیا لەخاکی عێراق.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color