گرنگ

تەواوی وەڵامدانەوەی فواد حوسێن بۆ نوێنەری تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان


 
تەواوی وەڵامدانەوەی فواد حوسێن بۆ نوێنەری تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان
نوێنەری تورکیا بۆ فواد حوسێن:
بەداخەوەم، نیو کاتژمێرە قسە دەکەی یەکجاریش پەکەکەت بە تیرۆریست ناو نەبرد
فواد حوسێن، بۆ نوێنەری تورکیا:
پێناسەی تیرۆر جیاوازە لەدیدی ئێوە و ئێمە
بوار، نێودەوڵەتی
نوێنەری تورکیا، لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
لەسەرەتایی رووداوەکەوە ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێم و عیراق لەخەت بووین داوامانکرد لێکۆڵینەوە بکەین و لیژنەی تایبەت دروستبکرێت راستی دەربخرێت.
فواد حوسێن: تورکیا هەر لە میدیاکانەوە قسەیان کردوە، هیچ شتێکی رسمیتان بۆ عیراق نەناردوە.
نوێنەری تورکیا: بەداخەوەم بەرێز فواد حوسێن نیو کاتژمێرە قسەدەکات یەکجاریش پەکەکەی بە تیرۆریست ناو نەبرد.
فواد حوسێن: پێناسەی تیرۆر جیاوازە لەدیدی ئێوە و ئێمە هاوشێوەی ئەوەی چۆن موجاهیدینی خەڵک لای هەندێک وڵات بەتیرۆرسیت ناسێندراو و لەلایەن هەندێک وڵاتی دیکە هەر وەک رێکخراوێکی شۆرشگێڕی مامەڵەی لەگەڵ کراوە.
نوێنەری تورکیا: ئێمە قوربانیمانداوە و پەکەکە هەزاران کەسی لەتورکیا کوشتووە و ئێمە رووبەروی تیرۆر دەبینەوە.
فواد حوسێن: ئەوە کێشەیەکەی نێوخۆی تورکیاییە و پەیوەندی بە عێڕاقەوە نیە.
نوێنەری تورکیا: پەکەکە لەناو خاکی عێراق و کوردستان دەسوڕێتەوە و هێچ رێگریەکی نیە.
فواد حوسێن: هەمووان دەزانین پەکەکە هەیە، بەڵام نابێت عێراق ببێتە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.
نوێنەری تورکیا: دەیانجار لەناو خاکی عێراق هێرش کراوەتە سەر ئێمە و ئاسایشی تورکیا خراوەتە مەترسیەوە عێراق هەڵوێستی نەبووە.
فواد حوسێن: دیارە تۆ ئاگادار نیت و نازانێت چی بووە، ئەگەرنا ئێمە پێشتر هەڵوێستمان هەبوو، بڕۆ سەیر بکە.
نوێنەری تورکیا: سێ ساڵ پێش ئێستا ئێمە نوێنەرێکمان کە دبلۆماتێكی گرینگ بوو لە هەولێر تیرۆر کرا، کوا چیمان بینی چۆن دەتوانین نوێنەرانمان بپارێزێن.
فواد حوسێن: ئەوە بابەتێکی کۆنە و بەسەرچوو، ئیدانەکرا و بکەرانی دەستگیرکراون وبابەتەکە کۆتایی هاتوە رەنگە تۆ ئاگادارنەبی.
نوێنەری تورکیا: ئێمە دەمانەوێت عێراق هاوکار بێت لەکۆتایی هێنان بە تیرۆریستانی پەکەکە لەسەر خاکەکەی.
فواد حوسێن: نابێت پاراستنی ئاسایشی تورکیا لەسەر حیسابی ئاسایشی عێراق بێت، بڕۆن لە سنوری خۆتان چی دەکەن بیکەن.
نوێنەری تورکیا: بەداخەوە بەهۆی قسە و دەربڕینەکانی تۆ کونسوڵخانەکەمان لە موسڵ موشەکباران کرا.
فواد حسێن: بۆردومانەکە بەهۆی قسەکانی منەوە نیە، بەڵکو بەهۆی بۆردمان و هێرشەکانی خۆتانە.
نوێنەری تورکیا: بەراستی سەیرە عێراق یان نایەوێت تیرۆریستانی پەکەکە بوەستێنێت یان ناتوانێت.
فواد حوسێن: ئێوە بچنە دەرەوە لە خاکی ئێراق خۆمان هێزو و یاسامان هەیە دەتوانین رووبەرووی هەموو هێزو گروپێک ببینەوە.
نوێنەری تورکیا: پەکەکە لەکوێ بێت ئاژاوە لەوێیە و ئێمە بۆردمانی ئەو شوێنە دەکەین.
فواد حوسێن: ئەو شوێنەی لە زاخۆ بۆردمان کرا ناوچەیەکی گەشتیارییە و پەکەکەی لێنیە و نەبووە.
نوێنەری تورکیا: ئێمە دەمانەوێت لیژنە دروستبکرێت و راستیەکان دەربکەون کێ بۆردمانەکەی کردوە.
فواد حوسێن: بەڵگەی تەواومان لایە تورکیا هێرشەکەی کردوە و بە تۆپی 155 ملم
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color