گرنگ

وڵاتانی جیهان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرناوچەیەکی گەشتیاری لەزاخۆ چییان گوت؟


 
وڵاتانی جیهان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرناوچەیەکی گەشتیاری لەزاخۆ چییان گوت؟
بوار، نێودەوڵەتی
شەوی رابردوو لەسەر داوای عێراق، دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر هێرشەکەی زاخۆ بەڕێوەچوو، کە پێشتر عیراق داوای کۆبوونەوەی لە ئەنجومەنەکە کردبوو، سەرەتا جێنین هانس پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق گوتارێکی پێشكێشکرد.
پاشان هەریەک لە فواد حوسێن وەزیری دەرەوە و نوێنەری عێراق، ئۆنجو کەجەلی، نوێنەری تورکیا لە ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆبوونەوەکە گوتاری فەرمی خۆیان خوێندنەوە، پاسان سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرفەتی دا بە نوێنەی وڵاتانی ئامادەبوو لە دانیشتەنەکە بۆ ئەوەی بۆچوونی وڵاتەکانیان رونبکەنەوە.
سەرۆکی کاتی ئەنجوومەنی ئاسایش کە بەرازیلیە:
*ئێمە پشتگیری تەواوی سەروەری خاکی عێراق دەکەین.
*دەبێت ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست بگەرێتەوە دۆخی ئاسایی و رێگە بە هیچ ئاڵۆزیەک نادەین.
*ئاسایشی عێراق بەشێکی گرنگە لەرۆژهەڵاتی ناوەراست.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا:
*هێرشکردن و کوژرانی هاوڵاتیانی سیڤیل قبوڵنەکراوە و بەهێچ جۆرێک نابێت هیرشبکرێتە سەر ناوچە سیڤیل نیشینەکان و دەبێت گرژیەکان کەمبکرێنەوە..
*داوای دیالۆگ لە هەمووان دەکەین، پشتگیری تەواوی سەروەری عێراق دەکەین..
بەریتانیا:
*ئەوەی رویداوە جێگای نیگەرانی قوڵمانە..
* سەرەخۆشی لە قوربانیان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران و نابێت ئەوە دوبارە ببێتەوە و ئیدانەی دەکەین.
*بەریتانیا لەگەڵ گەلی عێراقە و پشتگیری سەروەری خاکی عێراق دەکات و رێگە نادات پێشێلی سەروەری عێراق بکرێت.
روسیا:
*دژی هێرش و ئاڵۆزین لەناوچەکە و دەبیت سەروەری خاکی عێراق پارێزراو بێت و هەموو پشتیوانییەکی عیراق دەکەین، نامانەوێت ئاڵۆزی لەناوچەکە هەبێت.
چین:
*ئەوەی رویداوە، هێرشێکی بە ئەنقەستبووە، نابێت هیچ ئۆپەراسیۆنێک لەناو خاکی عێراق بەبێ رەزمەندی عێراق ئەنجامبدرێت و پشتگیری گەلی عێراق دەکەین و دەبێت ناوچەکە ئارام بێت.
فەرەنسا:
*دژی هەموو پێشێلکارییەکی سەروەری خاکی عێراقین، ئەوەی رویداوە دژی هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ و یاسا جیهانیەکانە دەبێت هێرشەکان رابگیرێن.
*پەکەکە هێزێکی تێکدەرە و تیرۆریستە نابێت رێگە بدرێت چالای بکات.
نەرویج:
*ئەوەی رویداوە بەمەبەست بووە، چونکە ناوچەکە دوورە لە شەڕ و ئاڵۆزی، ژن ومنداڵی یەکساڵی بوونەتە قوربانی، بۆیە بەتوندی ئیدانەی دەکەین، ئەوەی نیگەرانی ئێمەیە و نابێت هێرشی وا هەرگیز دووبارە ببێتەوە.
ئیرلەندا:
*ئەوەی رویدا روداوێکی تراژیدی بوو و هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی سیڤیل دژی هەموو بنەمایەکی مافی مرۆڤە. رێگە پینەدراوە ئەوەی لە هەرێمی کوردستان رویدا دژی دەوەستینەوە و نابێت دووبارە بێتەوە، پشتیوانی عێراق دەکەین.
هیندستان:
*ئەو هێرشەی کراوە لەرێگەی تۆپبارانەوە بووە بۆ سەر ناوچەیەکی گەشتیاری لەهەرێمی کوردستانی عێراق.
ئیمارات:
*وڵاتەکەمان پشتگیری عێراق دەکات دژ بە هەموو دەستدرێژیەک بۆسەر سەروەری خاکی عێراق و بەزاندنی سنورەکان لەدەرەوەی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
غانا:
*ئەو هێرشەی ئەنجامدراوە هیچ پاساوێکی نیە و تێیدا خەڵکی مەدەنی کراونەتە ئامانج، لەناویاندا منداڵ و ژن هەیە واتا ناوچەکە دووربووە لەشەڕ وئامانجەکە بە مەبەست بووە، بۆیە داواکارین لیژنەیەکی تایبەت دروستبکرێت و سەردانی ناوچەکە بکەن لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەن لەرووداوەکە.
مەکسیک:
*دڵگران و هاوخەمی خۆمان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەردەبڕین، ئەو توندوتیژیانە رێگە پێدراو نیە و کوژرانی سیڤیل و هاوڵاتیانی مەدەنی لەدەرەوەی هەمو یاساکانە و دەبێت رابگیرێت و سەروەری خاکی عێراق پارێزراو بێت، هاوکات نابێت رێگە بەوە بدرێت خاکی وڵاتان بۆ ‌هیرشکردنە سەر وڵاتێکی دیکە بەکاربێت.
کینیا:
*ئەوەی رویداوە جێگای نیگەرانیمانە و دەبێت ئاسایشی عێراق و هاوڵاتیان پارێزراو بێت و ئەوەی رویداوە تراژیدییە، بەڵام لەئەستۆی گروپە تیرۆریستیەکانی وەک پارتی کرێکارانە و هیزێکی توندرەوە و کاری تیرۆریستی دەکات و دەبێت عێراق رێگریان لێبکات.
ئەلبانیا:
*ئەوە جاری یەکەم نیە و تورکیا چەندینجاری دیکە هێرشی کردۆتە سەر ئەو ناوچانەی سیڤیل نشینە و دەیان قوربانی لێکەوتۆتەوە، بەڵام دەبێت سەروەری خاکی وڵاتان پاریزراو بێت و نابێت گروپەکانی دەرەوەی یاساش ببنە مەترسی بۆسەر هێچ وڵاتێک.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color