گرنگ

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بارەگاکانی چۆڵکردووە لەترسی کاردانەوەی ئێران


 
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بارەگاکانی چۆڵکردووە لەترسی کاردانەوەی ئێران
ئێران، بەنیازە دانپێدانانی پێشمەرگەكانی كۆمەڵە بڵاوبكاتەوە
بوار: تایبەت
ئێران بەنیازە دانپێدانانی پێشمەرگەكانی كۆمەڵە بڵاوبكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بە ئەشكەنجەدانی پێشمەرگەكان كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، ئەو گروپە پێشمەرگەیەی كۆمەڵەی شۆڕشگێری ئێران، كە پارتێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە دەستگیركراون، ژمارەیان 9 پێشمەرگەیە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئێران لە دوای راگەیاندنی دەستگیركردنی ئەو پێشمەرگانە، گوایە ویستویانە كاری تێكدەرانە بكەن‌و سەر بە ئیسرائیلن، كار لەسەر ئەوە دەكات، ئیعتراف بە پێشمەرگەكان بكات‌و لە رێگەی میدیاكانییەوە دانپێدانانەكانی بڵاوبكاتەوە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە لەرۆژی دەستگیركردنییانەوە تائێستا لایەنی ئێرانی دەستی بە ئەشكەنجەدانی ئەو پێشمەرگانە كردووە، تا ئەوەی لەكاتی دانپێدانانەكان بەو خواستە قسە بكەن، كە تاران دەیەوێت.
بوار ئەوەشی زانیوە، لایەنەكانی كۆمەڵە لە زرگوێزی سلێمانی، لەدوای هەواڵی دەستگیركردنی ئەو پێشمەرگانە زۆرینەی بارەگاكانیان چۆڵكردووە، ئەوەش لە ترسی كاردانەوەی لایەنی ئێرانی، كە دەیەوێت وەك بیانوویەك بۆ كاركردن بۆ ئیسرائیل، هێرش بكاتە سەر بارەگاكانی كۆمەڵە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color