گرنگ

پەیامێكی نوێی پارتی بۆ لایەنی ئێرانی


 
پەیامێكی نوێی پارتی بۆ لایەنی ئێرانی
داوا دەكات رێگە نەدەن ململانێكانیان لەگەڵ یەكێتی بگاتە دەستشكاندنەوە
بوار، تایبەت
پارتی دیموكرات لەبارەی پرسی كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق داوایەكی ئاراستەی بەرپرسانی ئێرانی كردووە.
بەقسەی سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ بوار، پارتی دیموكراتی کوردستان لە دواین هەوڵی بۆ رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ پرسی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، پەیامێكی ئاراستەی لایەنی ئێرانی كردووە.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، پەیامەكەی پارتی ئەوە بووە، كە لایەنی ئێرانی رێگە نەدات ململانێكیانیان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بگاتە دەستشكاندنەوەو ئەو پرسە پێش رێككەوتن لە پەرلەمان یەكلاییبكرێتەوە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، پارتی پەیامی ئەوەشی بۆ لایەنە شیعەكان ناردووە، نەبنە تەرەفی هیچ لایەنێكیان بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك كۆمار، بۆ ئەوەی هەردوولا لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو پرسە یەكلابكەنەوەو رێككەوتن لەسەر كاندیدێك بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color